تایبەتمەندییەکان دەربارە دابارکردن

JeIT جێیەک بۆ تەکنەلۆجیای زانیاری

مەکۆیەکی پڕ لە زانیاریی کوردیی ناوەندی سەبارەت بە بابەتە تەکنەلۆجیاییەکان و بڕینی بەربەستی فێرنەبوون و تێنەگەیشتن لە زاراوە تەکنیکییەکان؛ تایبەت بە فێرخوازان و فێرکارانی بەشە کۆمپیوتەرییەکان.

تایبەتمەندییەکان

لێدوان

بەناوی خۆتەوە لێدوان لەبارەی زاراوە و بابەتەکانەوە بدە و لێدوانی کەسانی دیکە ببینە؛ بەبێ هەژمار!

کوردییەکی پاراو

پێناسە و بابەتەکان بە زمانێکی کوردیی تەکنیکی و پاراون لەپێناو پاراستنی زمانی دایک و پەرەدان بە زمانەکە.

خێرا و ئاسان

ڕووکارێکی ئاسان و خۆشبەکارهێن بۆ دۆزینەوەی لاپەڕە و زانیاری و پێویستییەکان.

زانیاریی بەردەوام

لە کاتی هەبوونی ئینتەرنێتدا زاراوە و بابەتی نوێ بەبەردەوامی بەردەست دەبن؛ لە کاتی نەبوونی ئینتەرنێتیشدا، زاراوە و بابەتە دابارکراوەکان هەر بەردەستن.

دەربارەی JeIT

جێئایتی کورتکراوەی "جێیەک بۆ ئایتی"ـیە؛ بەرنامەیەکی تایبەتی مۆبایل و تابلێتە کە زاراوە و بابەتی تەکنەلۆجیایی بەشێوەی ئەکادیمی بۆ فێرخوازان و فێرکارانی بەشە تەکنەلۆجیاییەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی کوردستان بەردەست دەخات.

لە جێئایتیدا دەتوانیت:

  • فێری زاراوەی تەکنەلۆجیایی ببیت.
  • فێری بابەتی نوێی تەکنەلۆجیایی ببیت.
  • لێدوان سەبارەت بە زاراوە و بابەتەکان بدەیت.
100+
زاراوەی تەکنەلۆجیایی
75+
بابەتی تەکنەلۆجیایی

دابارکردن (Download)

بەشدار بە لە خۆفێرکردن؛ بە زمانی شیرینی دایک خۆت فێری تەکنەلۆجیا بکە.